دیواربهندهكهی ئالان كوردی شێوێندرا

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو، وێنه‌یه‌كی ئالان كوردی‌یان به بۆیه شێواندووه كه پێشتر له‌لایه‌ن دوو هونه‌رمه‌ندی وێنه‌كێش له‌سه‌ر دیوارێك له نزیك بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا له ئه‌ڵمانیا نه‌خشێندرابوو.
دیواربهندهكهی ئالان كوردی، نزیكه‌ی بیست مه‌تر درێژ و به‌رزییه‌كه‌ی شه‌ش مه‌تر ده‌بوو، له‌لایه‌ن ئۆگوز سین و گۆستۆس بیكه‌ره‌وه نه‌خشێندرابوو، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ره‌زامه‌ندیان له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتبوو.
گوته‌بێژی پۆلیس رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه نه‌ناسراوانه، به بۆیه‌ی زیوی له‌سه‌ر دیواربهندهكهی ئالان كوردی نووسیویانه: "سنوور ژیان رزگارده‌كات".
وێنه‌ی ئالان كوردی به خنكاوی له‌سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی شاری بۆدرومی توركیا، جیهانی هه‌ژاند و كاریگه‌ری خسته سه‌ر كه‌یسی په‌نابه‌ران له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان.
دیواربهندهكهی ئالان كوردی، له نزیك بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا بووه و به گوێره‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا، له‌ناو ئه‌و بانكه‌وه به روونی وێنه‌كه‌ی ئالان كوردی دیاربووه.
به‌شێك له چالاكوانانی داكۆكیكار له هێشتنه‌وه‌ی دیواربه‌نده‌كه، له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی دارایی، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره دیواربه‌نده‌كه له‌لایه‌ن دوو هونه‌رمه‌نده وه‌كو خۆی چاك بكرێته‌وه.
ساته‌وه‌ختی نه‌خشاندنی دیواربه‌نده‌كه

به بۆیه‌ی سپی و به زمانی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ری نووسراوه: "سنوور ژیان رزگارده‌كات".