بە درۆن ھێرش کرایە سەر سەربازگەی بامەڕنێ

K24 - دهۆک:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30 خولەك، بە دوو درۆن ھێرشکرایە سەر سەربازگەی تورکیا لە فڕۆکەخانەی بامەڕنێ.
میران ئیسماعیل، بەرێوەبەری ناحیەی بامەڕنێ بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (22ـی تەمووز) بە دوو درۆن ھێرش کراوەتە سەر سەربازگەی تورکیا لە ناو فڕۆکەخانەی بامەڕنێ.
بەڕێوەبەری ناحیەی بامەڕنێ ئاماژەی بەوەشدا، هەردوو درۆنەکە لەلایەن سەربازانی تورکیاوە خراونەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە.