كه‌شناسی عێراق: پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن
"له‌و پارێزگایه‌ی عێراق پله‌ی گه‌رمی گه‌یشته 50 پله‌ی سیلیزی"

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌كات و له‌گه‌ڵ روودانی خۆڵبارینی نیمچهچڕ.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی تهمموز) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له سبه‌ی شه‌ممه 23ـی تهمموز / یۆلیۆی 2022)ـه‌وه، پله‌كانی گه‌رما له ناوه‌ڕاست و باشوور كه‌مێك داده‌به‌زن، له ناوچه‌كانی باكووریش وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له به‌یانییه‌وه خۆڵبارینی نیمچهچڕ له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق رووده‌دات.
كه‌شناسی عێراق پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ هه‌ینی پارێزگاكانی عێراقی راگه‌یاندووه، كه پارێزگای سه‌لاحه‌دین 50 پله‌ی سیلیزی وه‌ك گه‌رمترین شاری عێراقی تۆمار كراوه، له‌دوای ئه‌و شاری موسڵ دێت پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته 49ـی پله‌ی سیلیزی.