بۆ یەکەمجار لە سەرەتای جەنگەوە.. رووسیا و ئۆکرانیا رێكکەوتنێك واژوو دەکەن
"بەبێ ئەم رێککەوتنە ناتوانین سەقامگیری خۆراک بپارێزین"

K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ هەینی 22ـی تەممووزی 2022، بۆ یەکەمجار لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لە 24ـی شوبات، لە مەراسیمێکدا بەرپرسانی رووسیا و ئۆکرانیا رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە واژوو دەکەن.
به ئاماده‌بوونی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌رپرسانی رووسیا و ئۆكرانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له مەراسیمێکدا لە ئیسته‌نبۆڵ رێكکه‌وتنی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ له باره‌ی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه بۆ جیهان واژوو كرد، واشنتنیش پێشوازی له‌م هه‌نگاوه ده‌كات.
هەر لە چوارچێوەی ئەو بابەتەدا، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "بەبێ ئەم رێککەوتنە ناتوانین سەقامگیری خۆراک بپارێزین، بۆیە پێیوستە ئەم رێککەوتنە جێبەجێ بکرێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە رێککەوتنەکە گوتی: کارێکی زۆرمان بۆ ئەو رێککەوتنە ئه‌نجام دا. لەم رۆژانەدا هەناردەی دانەوێڵە دەستپێدەکاتەوە و ئه‌مه ده‌بێته‌وه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی برسییه‌تی.
سەرۆک کۆماری تورکیا گوتیشی "پلانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا هەیە و هەناردەی گەنم لە ئیستەنبوڵەوە دەگەیه‌نینە جیهان".
له 24ی شوبات/ فێبرایه‌تی 2022 سوپای رووسیا هێرشی كرده سه‌ر ئۆكرانیا و له ئه‌نجامدا جموجۆڵی بازرگانی له ئۆكرانیا به ته‌واوه‌تی وه‌ستا و به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه كیێڤ نه‌یتوانی به‌نده‌ره‌كانی خۆی بۆ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربهێنێت، ئه‌م رێككه‌وتنه بۆ ده‌رهێنانی 20 ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانیه‌وه بۆ جیهان.