شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق : 5 تیرۆیست دهستگیركران
"3 حهشارگهی چهك و تهقهمهنی دهستیان بهسهرداگیرا"

K24 - ههولێر:
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، 5 تیرۆریستیان لە سێ پارێزگای جیاجیا دەستگیرکردووه و 3 حەشارگەی چەک و تەقەمەنیش دەستیان بەسەرگیرا.
لە راگەیەندراوەكهی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق هاتووه: دوای گەیشتنی زانیاری هەواڵگریی لەبارەی جوڵە و شوێنی مانەوەی چەند تیرۆریستێک و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری، هێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی 5 تیرۆریستیان دەستگیرکرد، كە سێیان لە بەغدای پایتەخت و یهكێكیان پارێزگای سەڵاحەدین و ئهوهی دیكەش لە پارێزگای كەركووك بووە.
ئاماژه بهوهش كراوه، هێزەکانیان تونیویانه لە پارێزگای ئەنبار دەست بەسەر 3 حەشارگەی چەک و تەقەمەنییدا بگرن، کە بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی تێدابووە، لەگەڵ نزیکەی 100 مووشەکی جۆراوجۆر، کە ئامادەکرابوون بۆ بهئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق روونیكردهوه، تەقەمەنییەکان لەلایەن تیمەکانی ئەندازیارییەوە لەنێوبراون و دەستگیرکراوەکانیش دوای وەرگرتنی گوتەکانیان رادەستی دەسەڵاتی دادوەری کران، بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.