چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: هیچ به‌ڵێنێك به كورد و سوننه ناده‌ین
"ئه‌گه‌ر كورد ره‌تیكرده‌وه به‌شداری له حكومه‌تدا بكات؛ ئه‌وا بڕیاری خۆیانه"

K24 - هه‌ولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به كورد و سوننه له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو ئاشكراكرد و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، هیچ به‌ڵێنێك به كورد و سوننه ناده‌ین.
له لێدوانێكدا حامد مووسه‌وی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، له پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شداری به هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام هیچ گرێنتییه‌ك به هێزه كوردی و سوننیه‌كان و ته‌نانه‌ت لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ناده‌ین، ئه‌گه‌ر كورد ره‌تیكرده‌وه به‌شداری له حكومه‌تدا بكات، ئه‌وا بڕیاری خۆیانه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چوارچێوه‌كه‌یان به‌بێ كورد و سوننه‌ش ده‌توانێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران تێپه‌ڕێنێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق پێویسته سه‌ره‌تا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت ئینجا سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتارانه و ژماره‌ی كورسییه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له په‌رله‌مان ئه‌و رێژه‌یه ته‌واو ناكات.