په‌رله‌مانی عێراق لیژنه بۆ هێرشه‌كه‌ی زاخۆ پێكده‌هێنێت
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی تۆپبارانی گوندی په‌ره‌خ كۆتاییهات

K24 - هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 23ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022)ـی په‌رله‌مانی عێراق، تایبه‌ت به بۆردوومانی گوندی په‌ره‌خ له زاخۆ كۆتاییهات، بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا پێكبهێنرێت.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له میانی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا، سوپای عێراق چاوه‌ڕێی یه‌ك ئاماژه‌ی بڕیاری سیاسییه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه به‌شێك له میدیا و سۆشیاڵ میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر جومعه عناد وه‌زیری به‌رگری بڵاویانكردووه‌ته‌وه، كه گوایه، باسی له‌وه كردووه "توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای توركیایان نییه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، وه‌زیری به‌رگری و سه‌ركرده مه‌یدانییه سه‌ربازییه‌كان له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، واقعی رووداوی بۆردوومانی گوندی په‌ره‌خیان باسكردووه، هه‌روه‌ها پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی داموده‌زگا سه‌ربازییه‌كانیان خسته‌ڕوو.
به گوته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، وه‌زاره‌تی به‌رگری و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان چاوه‌ڕێی یه‌ك ئاماژه‌ی بڕیاری سیاسین له عێراق، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێیان ده‌سپێردرێت.
رۆژی 20ـی ئه‌م مانگه، به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری گوندی په‌ره‌خ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، نۆ كه‌س شه‌هیدبوون و 29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، رووداوه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی لێكهوتهوه.