ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر سنوورەکانی عێراق کۆدەبێتەوە

K24 - هەولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، رۆژی سێشەممە (26ی تەممووزی 2022)ی دیاریکرد، بۆ کۆبوونەوە لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر سنوورەکانی عێراق.
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ 23ـی ته‌مموزی2022 له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق كۆبووه‌وه و له راگه‌یه‌ندراوێكدا په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش تایبه‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووه، به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، فوئاد حوسین وه‌زیری ده‌ره‌وه و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه، له په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق كرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، گوتارێكی پێشكه‌شكرد، تێیدا ئاماژه‌ی به ورده‌كاری هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر گوندی په‌ره‌خ له سنووری ئیداره‌ی زاخۆ كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی و ئیداری به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه پێكهێنرا و سه‌ردانی گه‌ندی په‌ره‌خ كرا.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق و دیاریكردنی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات به گوێره‌ی رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
فوئاد حوسێن تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و ره‌شنووسه‌ی نێوان تاریق عه‌زیز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن و هاوتا توركییه‌كه‌ی له‌ساڵی 1984، كه نووسراوێکیان واژووکردبوو، بۆئەوەی ساڵێك رێگه به سوپای توركیا بدرێت، به قوڵایی 5 كیلۆمه‌تر بیته ناو خاكی عێراقه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، له ساڵی 2018ـه‌وه توركیا 22 هه‌زار و 700 جار پێشێلی خاك و سه‌روه‌ری عێراقی كردووه، 296 نامه‌ی ناڕه‌زاییش راده‌ستی باڵیۆزی توركیا له‌به‌غدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كراوه.