ته‌ندروستی جیهانی: به‌هۆی ئاوڵه‌ی مه‌یموونه‌وه باری له‌ناكاو له 70 وڵات راگه‌یه‌ندرا
"لە 70 وڵاتی جیهاندا 16 هەزار تووشبووی نەخۆشییەکە تۆمارکراوە"

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه باری له‌ناكاوی له 70 وڵات‌دا راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی تیدرووس ئهدنۆهام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ـی تهمموز، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون، باری له‌ناكاوی (به‌رزترین ئاست) له 70 وڵات رایگه‌یه‌ندرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له جیهاندا له ژێر كۆنتڕۆڵدایه، بەڵام له وڵاتانی ئه‌وروپا مه‌ترسی ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌روا دێت زیاتر ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی جیهانی، رێژه‌ی تووشبووانی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له 70 وڵاتی جیهان 16 هه‌زار كه‌سه، و تا ئێستاش 5 كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌دناهۆم روونیكرده‌وه، ئه‌م نه‌خۆشییه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌مه جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
ئاوڵه‌ی مه‌یموون بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1970 تۆماركرا، له ساڵی 1980 رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی گیراو و كۆتایی به‌و نه‌خۆشییه هات، دووباره له ساڵی 2021 سه‌ریهه‌ڵداوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، زۆربه‌ی تووشبووان له وڵاتانی رۆژئاوا له ریزی هاوڕه‌گه‌زبازان تۆماركراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ره‌نگه ئه‌و ڤایرۆسه له‌نێوان هاوڕه‌گه‌زبازان زیاتر ته‌شه‌نه بكات.