ته‌ندروستی جیهانی: ساڵانه 236 هه‌زار كه‌س له جیهاندا به‌هۆی نقوومبوونه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن
"ئه‌وانه‌ی له نزیك ئاوه‌كاندا ده‌خنكێن، له نێوان 1 تاوه‌كو 24 ساڵیدان"

K24 – هەولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له رۆژی جیهانی (خۆپارێزی له نقوومبوون)ـدا، داوا له وڵاتان ده‌كات، كار بۆ رزگاركردنی رۆحی مرۆڤه‌كان له خنكاندا بكه‌ن.
ته‌ندروستی جیهانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ـی ته‌مموز، له میانی راپۆرتێكدا به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی (خۆپارێزی له نقوومبوون)ـدا رایگه‌یاند، به‌هۆی خنكان و نقوومبوونەوە، ساڵانه 236 هه‌زار كه‌س له جیهاندا گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له راپۆرته‌كه‌ی ته‌ندروستی جیهانیدا هاتووه: ئه‌وانه‌ی له نزیك كه‌ناراوەکان ده‌خنكێن، ته‌مه‌نیان له نێوان 1 تاوه‌كو 24 ساڵیدان.
روونیشیكرده‌وه، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی خنكان له‌و وڵاتانه رووده‌ده‌ن، كه باری ئابووریان مامناوه‌ند و خراپه، هه‌روه‌ها منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵانیش به‌هۆی یاریكردن و خۆشوشتنیان له نزیك رووبار و ده‌ریاچه‌كاندا، مه‌ترسی خنكانیان له‌سه‌ره.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی گه‌شتكردن له رێگه‌ی كه‌شتییه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها راوكردنی ماسی، خه‌ڵكانێكی زۆر تووشی خنكان و نغرۆبوون ده‌بنه‌وه، جیا له روودانی لافاو له‌كاتی هه‌بوونی دیارده سرووشتییه‌كانه‌وه.
ته‌ندروستی جیهانی له میانی راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پێویسته منداڵان له قۆناغی سه‌ره‌تایدا فێری مه‌له‌كردن بكرێن، هه‌روه‌ها به‌ربه‌ست بۆ لێواری رووبار و ده‌ریاچه‌كان دروست بكرێت، رێنمایی تایبه‌ت به سه‌لامه‌تی له نزیك به‌نده‌ر و لێواره‌كان بڵاوبكرێته‌وه.