په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر: دامەزراوەکانی وزەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق بنیاتنراون
"بە پەلە ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستگیربکەن"

K24- هەولێر:
ئه‌مشه‌و بە مووشەکی کاتیۆشا، هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگر لە پووش و پاوەنی ناوچەکەدا کەوته‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات، بە پەلە ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستگیربکەن.
په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مشه‌و راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەداخەوە جارێکی دیکە گرووپە لە یاسا دەرچووە گێرەشێوێنەکان، هێرشیانکردەوە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ئەوەش درێژکراوەی زنجیرەیەک هێرشی ترسنۆکانەیە بۆ سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان، کە بەپێی یاسا بەرکارەکان و دەستووری عێراقی بۆ بەرژەوەندی خەڵک فەراهەم کراوە".
په‌رله‌مانی كوردستان بە توندی سەرکۆنه‌ی ئەو هێرشانە ده‌كات، داوا لە حکومەتی عێراقیش دەكات پابەندییان بە هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر بکەن و، ئەو بۆشاییە ئەمنییه‌ی لەو ناوچانە دروستبووە، پڕبکرێنه‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان به ئەرکی حکومەتی عێراق ده‌زانێت په‌له‌بكه‌ن له ده‌ستگیركردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە، هەموو رێکارێکیش به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر، بۆ رێگریکردن لەو گرووپە لە یاسا دەرچووانه.
په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، دامەزراوەکانی وزەی هەرێمی کوردستان بەپێی یاساکانی کوردستان و لە چوارچێوەی دەستووری عێراق بنیاتنراون و موڵکی خەڵکی هەموو عێراقن، و ماف و دەسکەوتی خەڵکی کوردستانن، بۆیە پێویستە پارێزگاری تەواویان لێ بکرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لیژنەکانی ناوچە کوردستانییەکان، وزە و سامانە سرووشتییەکان، ناوخۆ و پێشمەرگە له په‌رله‌مانی كوردستان رادەسپێرن، تا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەدواداچوونی ورد بکەن، لە هۆکاری دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە و چۆنیەتیی زامنکردنی زیاتری ئاسایشی دامەزراوەکانی ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان.