ژاپۆن دوای چوارده ساڵ زیندانی بكوژێك له‌سێداره ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ژاپۆن كه‌سێكی له سێداره دا، كه 14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، واته له 2008دا له بازاڕێكی تۆكیۆدا 7 كه‌سی كوشتبوو.
ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سێداره‌درا، تۆمۆهیرۆ كاتۆیه و له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا ته‌مه‌نی 25 ساڵ بوو و له ته‌مه‌نی 39 ساڵییدا له‌سێداره‌درا.
له مێژووی نوێی ژاپۆندا تاوانه‌كه‌ی تۆمۆهیرۆ كاتۆ بێ وێنه‌بوو، بۆیه كۆمه‌ڵگه‌ی ژاپۆنی به هۆیه‌وه تاسا بوو.
تۆمۆهیرۆ كاتۆ، ئه‌و كاته‌ی 25 ساڵ بوو، به بارهه‌ڵگرێك ملی له چه‌ند رێبوارێك نابوو، سێ كه‌سی كوشتبوو، دواتر به خه‌نجه‌رێكه‌وه په‌لاماری خه‌ڵكی دا و چواری دیكه‌ی كوشتن و 8 كه‌سیشی بریندار كردبوو.
ئه‌و هه‌ر له شوێنی تاوانه‌كه ده‌ستگیركرا، پاشان له دادگادا دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا. ئه‌مه‌ش بووه هۆی تووڕه‌یی زیاتری خه‌ڵكی ژاپۆن.
حكومه‌تی ژاپۆن راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، دوای هه‌شت ساڵ له ده‌رچوونی بڕیاره‌كه، ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، بڕیاری دادگایان بۆ له‌سێداره‌دانی تۆمۆهیرۆ كاتۆ جێبه‌جێكرد.
وه‌زیری دادی ژاپۆن، یوچیهیسا فۆرۆكاوا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وتی: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌موو رێوشوێنێكی پێویستیان گرته به‌ر بۆ دڵنیابوونه‌وه له درووستی بڕیاره‌كه و جێبه‌جێكردنی.
تۆمۆهیرۆ كاتۆ، له 2015دا داوای پێداچوونه‌وه‌ی به بڕیاره‌كه كردبوو، به‌ڵام داواكه‌ی ره‌تكرایه‌وه.
تۆمۆهیرۆ كاتۆ، په‌روه‌رده‌ی خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، قۆناغی ناوه‌ندی باڵای ته‌واو كردبوو، به‌ڵام له تاقیكردنه‌وه‌كانی چوونه زانكۆ شكستی هێنابوو.
له دادگادا، پارێزه‌ره‌كانی باسیان له‌وه كردبوو، ئه‌و گه‌نجه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، چه‌ند جارێك تووڕه‌یی خۆی له كۆمه‌ڵگه ده‌ربڕیبوو و خۆی به دابڕاو له كۆمه‌ڵگه ده‌زانی.
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌كردبوو، كاتۆ زۆر به وه‌ڵامی ژنێك رووخابوو، كه پێی وتبوو، چیدیكه نابێ قسه‌م له‌گه‌ڵ بكه‌ی.
له 2011دا، دادگای تاوانه‌كانی تۆكیۆ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ تۆمۆهیرۆ كاتۆ ده‌ركردبوو، به‌وه‌ش تۆمه‌تباری كردبوو، كه "تۆزقاڵێك مرۆڤایه‌تیی تێدا نییه".
ئه‌مساڵ ئه‌مه یه‌كه‌م سزای له‌سێداره‌دانه له ژاپۆن جێبه‌جێ بكرێت. مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری رابردوو، سێ كه‌سی دیكه له‌سێداره درابوون.
هێشتا له ژاپۆن 100 زیندانیكراو چاوه‌ڕێی بڕیاری له‌سێداره‌دانن.
وه‌زیری دادی ژاپۆن به‌رگری له بڕیاری له‌سێداره‌دان كرد و وتی: به‌داخه‌وه‌م، سزای له‌سێداره‌دان پێویستییه، چونكه هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ تاوانی قێزه‌ون نییه، گونجاویش نییه ئێستا سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵگیرێت.
له ژاپۆندا ته‌نیا دوو ساڵ سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵپه‌سێردرابوو، دواتر كاتێك سه‌رۆك وه‌زیران فۆمیۆ كیشیدا، له كۆتایی 2021 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ده‌ست به جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان كرا.
سه‌رچاوه: BBC