سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کوەیت کرد
"بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی و بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردووە"
k24 - هەولێر:
بارەگای بارزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کوەیت کردووە، کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی و بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردووە.
لە راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانیدا، کە ئەمڕۆ 26ی تەمووزی 2022 بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدراوە "لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە عومەر ئەلکەندەری کونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر کرد".
سەردانەکەی کونسوڵی کوەیت بۆلای سەرۆک بارزانی، بە مەبەستی ماڵئاوایی کردن بووە، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانییەوە.