لە چەند شارێكی عێراق دژی نەبوونی ھەلی كار خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
داوای دەرکردنی کرێکارانی بیانی لە کێڵگە نەوتییەکان دهكهن

K24 - ههولێر:
دەیان خۆپیشاندەر لە پارێزگاكانی واسیت و بەسڕە بۆ ناڕەزاییەتی دەربڕین دژبە نەڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆیان گردبوونەوە. خۆپیشاندەران داوای دەرکردنی کرێکارانی بیانی لە کێڵگە نەوتییەکان و گۆڕینیان بە کرێکاری ناوخۆیی کرد.
لە هەمان کاتدا خۆپیشاندهران سەرسوڕمانی خۆیان دەربڕی لە نەبوونی دامەزراندن لە ناوچەکانیان لە کاتێکدا کە بیانییەکان لەو کێڵگانەدا کاردەکەن، کە دەکەونە ناو زەویەکانیانەوە.
ناوبەناو لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، وەك ناڕەزایی بەرانبەر بە خراپی ئاستی خزمەتگوزاریی و نەبوونی هەلی كار و گەندەڵی لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا، خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەخۆوە دەبینن.