پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه: دوو كه‌س بۆ تۆمه‌تی دزینی موه‌لیده‌ی ماڵان ده‌ستگیركران
كه‌لوپه‌له‌كانیان به‌مه‌به‌ستی ساخكردنه‌وه له كۆگایه‌ك شاردبووه‌وه

K24 - هه‌ڵه‌بجه:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی "شەهید سەرکار" بە تۆمەتی دزیکردن لە خانەباخ و بردنی کەلوپەلی ماڵان و مۆلیدەی کارەبایی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە دانیشتووی هەڵەبجەن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دوای ده‌ستگیكردنی دوو تۆمه‌تباره‌كه، دەستگیرا بەسەر چەندین کەلوپەلی دزراودا، کە لە كۆگایه‌ك بە مەبەستی ساخکردنەوەیان له‌وێیان دانابوو.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، تۆمه‌تباره‌كان دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446ی یاسای سزادانی عێراق لە بەشی پۆلیسی ناوشار راگیراون.


.jpeg)
