ئێران.. لە ماوەی شەش مانگدا زیاتر لە 250 کەس لەسێدارە دراون

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: ئێران شەپۆلێکی دیکەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی دەستپێکردووە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە ئێران زیاتر لە 250 کەس لە سێدارە دراون.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە "کۆماری ئیسلامیی ئێران شەپۆلێکی دیکەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی دەستپێکردووە و لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا زیاتر لە 250 کەسی لە سێدارە داوە".

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە ئاماژەکردن بە نهێنی بوونی ژمارەی لەسێدارەدراوان لە ئێران، جەختی کردووەتەوە "ژمارەی راستەقینەی ئەو کەسانەی لە سێدارە دراون رەنگە لەوەش زیاتر بێت".

 داواشی کردووە شەپۆلی تۆقێنەری لەسێدارەدان لە ئێران رابگیرێت.

Fly Erbil Advertisment