عێراق.. پتر له 7 ملیۆن پارچه چه‌ك له رێگه جیاوازه‌كانه‌وه بۆ فرۆشتن نمایشكراون
"به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، رێژه‌ی كووشتن له عێراق به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی جۆراوجۆره‌وه زیاتره"
K24 - هەولێر:
ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكرد، 7.6 ملیۆن پارچه چه‌ك له عێراق له رێگه جیاوازه‌كانه‌وه بۆ فرۆشتن نمایشكراون، به‌شێكیان له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كڕین و فرۆشتنیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌كاتێكدا رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن و كووشتن خه‌ریكه له جیهان پتر بڵاوده‌بێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی (ISD)ـی ئه‌مه‌ریكی له میانی راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، رێژه‌ی كووشتن له عێراق به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی جۆراوجۆره‌وه زیاتره.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه چاودێری چوار په‌یجی فرۆشتنی چه‌كی له فه‌یسبووك كردووه، ده‌ركه‌وتووه 2 ملیۆن و 225 هه‌زار و 761 كه‌س چاودێری چالاكییه‌كانی ئه‌م په‌یجانه ده‌كه‌ن.
له‌ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوو به‌هۆی رووداوه سیاسییه‌كانی عێراق، چه‌ندین جار پێكهاته سه‌ربازییی و ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته تووشی هه‌ڵوه‌شانه‌وه بووه و چه‌كه‌كانیان كه‌وتوونه‌ته بازاڕه‌كان و كڕین و فرۆشتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌مهۆیه‌وه رووداوی ته‌قه‌كردن و كووشتن رۆژ له دوای رۆژ له زیادبووندایه.