ئه‌مشه‌و ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌می دوازده‌ی ئاماده‌یی راده‌گه‌یه‌ندرێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی بڵاوده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری كوردستان24، بڕیاره كاتژمێر (08:00)ی ئه‌مشه‌و، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی رابگه‌یه‌ندرێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای خستنه‌ڕووی ئه‌نجامه‌كان، ناوی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم و پارێزگاكان له ئاماده‌یی زانستی و وێژه‌یی و خوێندنی ئیسلامی و پیشه‌یی راده‌گه‌یه‌نێت.
تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی 107 هه‌زار و 130 قوتابی تێیدا به‌شداربوون، كه به‌سه‌ر 2 هه‌زار 175 هۆڵی تاقیكردنه‌وه دابه‌شبووبوون.