وه‌زیری په‌روه‌رده پیرۆزبایی سه‌رۆكی حكومه‌تی گه‌یانده یه‌كه‌مه‌كان

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێمه‌وه كرد و په‌یامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێڕاگه‌یاندن.
بڕیاره كاتژمێر (08:00)ی ئه‌مشه‌و، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی رابگه‌یه‌ندرێت.
به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، وه‌زیری په‌روه‌رده، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، له رێی مۆبایله‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كرد و به ناوی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه پیرۆزبایی لێ‌كردن.