هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چین كۆده‌بنه‌وه
"واشنتن دژی هه‌موو هه‌وڵێكی تاكلایه‌نه ده‌وه‌ستێته‌وه كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری دوورگه‌ی تایوان هه‌بێت"

K24- هه‌ولێر:
هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چین به ته‌له‌فۆن دوو كاتژمێر قسه‌یانكرد، رێككه‌وتن راسته‌وخۆ یه‌كتر ببینن و كۆببنه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 28ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیداهاتووه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و شی جین بینگ سه‌رۆكی چین، دوو كاتژمێر له‌باره‌ی پرسی تایوان گفتوگۆیانكرد.
بایدن له‌باره‌ی تایوانه‌وه هۆشداریدایه شی جینگ، پێی راگه‌یاندووه، سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر دۆسییه‌ی تایوان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، واشنتن دژی هه‌ر هه‌وڵێكی تاكلایه‌نه ده‌وه‌ستێته‌وه كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری دوورگه‌ی تایوان هه‌بێت.
دوێنێ چاو لیجیان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانی تایوان بكات، به‌رپرسیارێتی ئاكامه خراپه‌كانی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی واشنتنه‌وه.(په‌كیین، تایوان وه‌ك به‌شێك له وڵاته‌كه‌ی داده‌نێت).
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "دژی سه‌ردانه‌كه‌ی نانسی پیلۆسین بۆ تایوان".
پلانی سه‌ردانیكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی ئیداره‌ی بایدن، به‌وه‌ی ترسیان هه‌یه پیلۆسی هێڵه سووره‌كانی چین ببه‌زێنێت.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشتریش هۆشداری دابووه پیلۆسی، كه سه‌ردانی تایوان نه‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له ئه‌نجامدانی ئه‌و سه‌ردانه نه‌كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا رایگه‌یاندووه: "گرنگ ئه‌وه‌یه پاڵپشتی واشنتن بۆ تایوان نیشانبده‌ین".
پیلۆسی ئه‌وه‌شی رەتكردبووه‌وه، گوایه كۆنگرێس به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی تایوان جوڵه‌ی كردبێت.