سه‌رۆكی چین بۆ ئه‌مه‌ریكا: یاری به ئاگر مه‌كه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری چینی میللی، چی جین بینگ، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی هۆشداری پێدا و رایگه‌یاند، له باره‌ی تایوانه‌وه یاری به ئاگر مه‌كه.
ئاژانسی هه‌واڵیی شینخوای چین، بڵاویكرده‌وه، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا سه‌رۆكی چین، به توندی دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ئه‌مه‌ریكا له كاروباری تایوان ده‌ربڕیوه.
ئه‌وه‌شی وتووه: چین به‌و په‌ڕی هێزی خۆیه‌وه به‌رگری له سه‌روه‌ری خۆی ده‌كات و دژی هه‌ر جۆره جووڵانه‌وه‌یه‌كی جیاخوازی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كییه له كاروباری ناوخۆی تایوان.
سه‌رۆكی چین، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، حكومه‌ت و گه‌لی وڵاته‌كه‌ی سوورن له‌سه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی چین.
پێشتر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكردبوویه‌وه، كه كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڵگری فڕۆكه‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵگرتنی بۆمبی ناووكی، كه ناوی لێنراوه رۆناڵد ریگن، به‌ره‌و ده‌ریای چین به‌ڕێوه‌یه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ چوونی به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانی تایوان.
سه‌رچاوه: RT