زۆنگاوه‌كانی ناسریه بوونه‌ته ناوچه‌ی كاره‌ساتبار

K24 – هه‌ولێر:
به هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كان، زۆنگاوه‌كانی باشووری عێراق به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ژینگه‌ی پارێزگای زیقار، رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زۆنگاوه‌كان وه‌ك ناوچه‌ی كاره‌ساتبار بناسرێن.
كه‌ریم هادی محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری ژینگه‌ی زیقار له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، وتی: رووبه‌رێكی زۆری زۆنگاوه‌كان وشك بوون، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كردووه‌ته سه‌ر واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری خه‌ڵكی زۆنگاونشینی ناوچه‌كه.
روونیشیكرده‌وه، له‌وێ خه‌ڵك بژێوی له‌سه‌ر به گامێشه‌وانی و راوه ماسی بوو، هه‌ردووكیان نه‌ماون و له لایه‌ك ئاو كه‌مبووه‌ته‌وه و له لایه‌كیش تا دێت گه‌رما زیاتر بڕستی ناوچه‌كه‌ی بڕیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌م دواییانه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن به‌م زووانه زۆنگاوه‌كان وه‌ك ناوچه‌ی كاره‌ساتباری ژینگه‌یی رابگه‌یه‌نن.