خه‌میس خه‌نجه‌ر هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی عێراق ده‌دات
"پێویسته زامنی ماف و داواكاریی ده‌نگده‌ران بكرێت"

K24 – هه‌ولێر:
گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی سووننه‌كان له عێراق هۆشداری له‌باره‌ی به‌شداری نه‌كردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران (بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار) ده‌ده‌ن، كه بڕیاره چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجامی بدات.
له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا (هاوپه‌یمانی سیاده) داوا له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ده‌كات، پێش دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، رێكه‌وتنی سیاسی بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه به‌شداری له دانیشتنی دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ر له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پێویسته زامنی ماف و داواكاریی ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانیان بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا خه‌میس خه‌نجه‌ر، سكرتێری گشتیی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی له عێراق داوایكرد، به‌ر له‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بچنه ناو ورده‌كاری پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، پێویسته چاره‌سه‌رێكی نیشتمانی گشتگیر بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزرێته‌وه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، پێویسته چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نیازپاكی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان نیشان بدات، هه‌روه‌ها رێزی بۆچوونه‌كانی سه‌درییه‌كان بگرن.
خه‌نجه‌ر هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی بڕیاردانی تاكلایه‌نانه، كه عێراق به‌ره‌و ناسه‌قامگیری و پشێوی زیاتر ده‌بات.
(سیاده) به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر، گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی سووننه‌كانه، كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی (هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دووم) پێكیانهێناوه و خاوه‌نی 63 كورسی په‌رله‌مانن، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و ره‌وتی سه‌در دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌می 2021 هاوپه‌یمانی سێقۆڵیان پێكهێنا.