كاندیده‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له كوێوه بۆ كوێ
K24 – هه‌ولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه خۆی یه‌كلا كرده‌وه و محه‌ممه‌د شیاع ئه‌لسوودانی وه‌ك كاندیدی هاوپه‌یمانییه‌كه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌لسوودانی، كه به سێبه‌ری نوری مالكی و كاره‌كته‌ری ریزی دووه‌می سیاسییه عێراقییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، له لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه دژایه‌تی ده‌كرێت و سه‌درییه‌كان پێیان وایه، ئه‌لسوودانی كۆپییه‌كی چوونیه‌كی مالكییه.
محه‌ممه‌د شیاع، سیاسییه‌كی دیاره و له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا، به پیاوی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان به وه‌كاله‌ت ناسراوه، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌و پۆستانه‌ی وه‌ریگرتوون، به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ی بردوون.
ئه‌و هه‌رچه‌نده له ده‌ستپێكی ژیانی سیاسیی خۆیدا له‌گه‌ڵ حزبی ده‌عوه و باڵی مالكی بووه، به‌ڵام له 2019دا ده‌ستی له كاری حزبایه‌تی له ریزی حزبی ده‌عوه كێشایه‌وه و ره‌وتی فوراته‌ینی دامه‌زراند. هێشتا سێبه‌ری مالكی به‌سه‌ریه‌وه ماوه و كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و پۆسته‌ی سه‌در، له رێی تویته‌كانییه‌وه خه‌ونی گه‌یشتنی مالكی به پۆسته‌كه له بار برد.
ئه‌لسوودانی له‌دایكبووی ساڵی 1970ی شاری به‌غدایه، هه‌رچه‌نده خێزانه هه‌ژاره‌كه‌یان به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی پارێزگای میسانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی عێراق بوون.
له 1980 دا، كاتێك باوكی له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره‌كانی له فه‌ره‌نسا گه‌ڕایه‌وه، ده‌ستبه‌جێ به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به حزبی ده‌عوه خۆی و پێنج ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی له‌سێداره دران.
وه‌ك باوكی، محه‌مه‌د شیاع، رێگه‌ی كشتوكاڵی گرته به‌ر و ته‌نانه‌ت به‌كالۆریۆسی له زانكۆی به‌غدا له كۆلیژی كشتوكاڵ به‌ده‌سهێنا.
له دوای رووخانی به‌عس و له نێوان ساڵانی 2005 تا 2009 به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای میسان هه‌ڵبژێردرا.
دوای ئه‌وه‌ی له 2009دا هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی مالكی له پارێزگاكه سه‌ركه‌وت، محه‌ممه‌د شیاع وه‌ك پارێزگاری میسان هه‌ڵبژێردرا. پاشان له دووه‌م پێكهاته‌ی حكومه‌تی مالكیدا له 2010 وه‌ك وه‌زیری مافی مرۆڤ ده‌ستنیشان كرا. دواتر له 2011دا كرایه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری و تا ساڵی دواتر به‌رده‌وام بوو. له رووی ئیداری و سیاسییه‌وه ئه‌لسوودانی به پشتیوانی نوری مالكی چه‌ندین پۆستی دیكه‌ی وه‌رگرتووه و زۆربه‌ی پۆسته‌كانیش به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ی بردوون.
له دیارترین ئه‌و پۆستانه:
* رێكخه‌ری نێوان ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداری میسان و ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بووه له ساڵی 2003 دا.
*قائیمقامی عماره بووه له 2004 دا.
* ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای میسان بووه 2005 تا 2009 و دواتریش واده‌ی درێژكراوه‌ته‌وه.
* له 2009دا پارێزگاری میسان بووه.
* وه‌زیری مافی مرۆڤ بووه له‌ساڵی 2010 دا.
* سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نیشتمانی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری بووه له نێوان ساڵانی، 2011 تا 2012 دا.
* له 2013دا وه‌زیری كشتوكاڵ بووه.
* سه‌رۆكی ده‌زگای زیندانیانی سیاسی بووه.
* له 2014دا وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران بووه.
* له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا له 2014دا پله‌ی چواره‌می له ریزی حزبی ده‌عوه‌ی عێراقی به‌ده‌ستهێنا.
* وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، له 2014ـه‌وه.
*له 2015دا بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌زیری دارایی بووه به وه‌كاله‌ت.
* سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی منداڵانی عێراق بووه.
* سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه .
* وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی بووه به وه‌كاله‌ت.
* له 2018دا جارێكی دیكه وه‌ك نوێنه‌ر له كوتله‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه. له 2021یشدا بۆ جاری سێیه‌م وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ره‌وتی سه‌در، دژایه‌تی كاندیدكردنی ئه‌لسوودانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به به‌هێزترین كاندیدی خۆیانی ده‌زانن.
هاوكات چوارچێوه‌كه له زاری كه‌ره‌م خه‌زعه‌لی، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه رایگه‌یاند، له حاڵه‌تی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌لسوودانیدا، جێگره‌وه‌ی دیكه هه‌ن، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا كاندید ئه‌لسوودانییه.
كه‌ره‌م خه‌زعه‌لی بۆ كوردستان24 باسی له‌وه‌شكرد، هێشتا زووه باس له جێگره‌وه بۆ ئه‌لسوودانی بكرێت، چونكه ناوبراو له نوێنه‌ران ره‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، كورد پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار یه‌كلا بكاته‌وه و دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، یه‌كه‌م كاری سه‌رۆك كۆماری نوێ راسپاردنی هاوپه‌یمانی زۆرینه بێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، كه كاندیده‌كه‌یان محه‌ممه‌د شیاع ئه‌لسوودانییه.