ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك دا
دیموكراتییه‌كان ده‌یانه‌وێت چه‌ك قه‌ده‌غه بكه‌ن و كۆمارییه‌كانیش پشتیوانی یاساكه ناكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی هێرشبه‌ر و چه‌كی ئۆتۆماتیكی، كه بووه‌ته هۆی رووداوی ته‌قه‌كردن له وڵاته‌كه، له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به زۆرینه‌ی ده‌نگ یاساكه‌ی تێپه‌ڕاند.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، پڕۆژه یاساكه له‌لایه‌ن جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كرێت و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ده‌نگی 217 نوێنه‌ر به‌رامبه‌ر به 213 ده‌نگ تێپه‌ڕێنرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی پیراندا پڕۆژه‌كه شكست بهێنێت.
شێوازی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا پێویستی به 10 ده‌نگی كۆمارییه‌كانه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی دیموكراتییه‌كان كه ژماره‌یان 50 ئه‌ندامه، تا بتوانرێت قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی هێرشبه‌ر په‌سه‌ند بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌م دابه‌شبوونه حزبییه‌ی له نێوان دیموكراتی و كۆمارییه‌كان هه‌یه، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه‌ی لاواز كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كرنی چه‌ك هه‌یه.
له ساڵی 1994 كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتووبوو له تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی هێرشبه‌ر و هه‌ندێك كۆگاكانی چه‌ك بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ، به‌ڵام یاساكه له ساڵی 2004 ماوه‌ی به‌سه‌رچوو، له‌وكاته‌وه‌ش فرۆشتنی ئه‌و جۆره چه‌كانه خواستی زۆرتر له‌سه‌ر بووه، له بیانووی ئه‌وه‌ی "چه‌كی وه‌رزشییه".
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی په‌رله‌مانی، له‌م 10 ساڵه‌ی دواییدا فرۆشی ئه‌و جۆره چه‌كانه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ملیارێك دۆلار، رووداوه‌ی ته‌قه‌كردنه‌كانیش به چه‌كی "ئه‌ی ئاڕ 15" له قوتابخانه‌یه‌كی ته‌كساس 21 كوژراو، له رووداوی سوپه‌رماركێتدا 10 كه‌س كوژراو، له ئاهه‌نگی جه‌ژنی نیشتمانیدا 7 كوژراو به‌و جۆره چه‌كانه كوژراون.
دوای رووداوه‌كه خوێناوییه‌كه‌ی قوتابخانه‌ی "ئۆفالیدی"، جۆو بایدن داوای له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كرد، ته‌مه‌نی یاسایی كڕینی چه‌ك بۆ ئه‌و جۆره چه‌كه بۆ ته‌مه‌نی 21 ساڵ به‌رزبكرێته‌وه.
كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، پشتیوانی پاراستن و رزگاركردنی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، كه ساڵانه 40 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی قوربانییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا منداڵانن.
تا ئێستا كۆمارییه‌كان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كه پێشێلی هه‌مواری دووه‌می ده‌ستووه، كه تایبه‌ته مافی هه‌ڵگرتنی چه‌ك، بۆیه فشاره‌كه ئه‌وانی رازی نه‌كردووه، ته‌نیا پشتیوانی یاسایه‌كی دیاریكراو ده‌كه‌ن، كه چه‌كی ئه‌و خێزانانه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، كه توندتیژییان ئه‌نجام داوه و پێویسته ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌روونی بكرێن و قوتابخانه‌كانیش بپارێزرێن.