عێراق بە دوو رۆژ پێشوازی لە ساڵی نوێی کۆچی دەکات
سیستانی: سبەی یەکەم رۆژی مانگی موحەرەمە

K24 – هەولێر
بەگوێرەی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعەکان لە عێراق، سبەی یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی موحەرەمە، سوننەکانیش ئەمڕۆیان وەک یەکەم رۆژی مانگی موحەرەم و سەرساڵی کۆچی دیارکردووە.
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعەکان لە عێراق رایگەیاند: رۆژی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م مانگی موحەرهمه"، له‌كاتێكدا سوننه‌کانی عێراق ئەمڕۆیان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی نوێ له ساڵی كۆچی دیاركردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه نه‌توانراوه به چاوی ئاسایی مانگ ببینرێت، بۆیه رۆژی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی موحه‌ره‌می ساڵی 1444ی كۆچی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌بێت.
به‌بڕوای مه‌زهه‌بی شیعه‌كان، تاوه‌كو مانگ به چاوی ئاسایی نه‌بینرێت بڕیار له‌سه‌ر رۆژه گرنگه‌كانی وه‌ك جه‌ژنی ره‌مه‌زان و مانگی موحه‌ره‌م و بۆنە ئاینییەکانی دیکە نادرێت.