خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی سه‌در ده‌ستیپێكرده‌وه
لایه‌نگرانی سه‌در به‌ربه‌سته كۆنكریتییه‌كان لاده‌به‌ن

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، خۆپیشاندانی لایه‌نگرای سه‌در له به‌غدا ده‌ستیپێكرده‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌ربه‌سته‌كانی رێگریكردن به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ببه‌زێنن.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا ئاشكرای كرد، دۆخی به‌غدا ناسه‌قامگیره و هێزێكی زۆری ئه‌منی بڵاویپێكراوه، لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌ی نووری مالیكی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دووربخرێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، زۆربه‌ی باره‌گاكانی ره‌وتی حیكمه، كه عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی سهدراوه داخراون، مه‌ترسی له‌سه‌ر داخرانی باره‌گای لایه‌نه‌كانیش دیكه‌ش هه‌یه.