خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی سه‌در ده‌ستیپێكرده‌وه‌

لایه‌نگرانی سه‌در به‌ربه‌سته‌ كۆنكریتییه‌كان لاده‌به‌ن

خۆپیشانده‌ران به‌ربه‌سته‌ كۆنكریتییه‌كان لاده‌به‌ن..  فۆتۆ: AFP
خۆپیشانده‌ران به‌ربه‌سته‌ كۆنكریتییه‌كان لاده‌به‌ن.. فۆتۆ: AFP

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، خۆپیشاندانی لایه‌نگرای سه‌در له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌ربه‌سته‌كانی رێگریكردن به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ببه‌زێنن.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ به‌غدا ئاشكرای كرد، دۆخی به‌غدا ناسه‌قامگیره‌ و هێزێكی زۆری ئه‌منی بڵاویپێكراوه‌، لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌ی نووری مالیكی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دووربخرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، زۆربه‌ی باره‌گاكانی ره‌وتی حیكمه‌، كه‌ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌دراوه‌ داخراون، مه‌ترسی له‌سه‌ر داخرانی باره‌گای لایه‌نه‌كانیش دیكه‌ش هه‌یه‌.

 

 

 

Fly Erbil Advertisment