ره‌وتی سه‌در داوایه‌ك ئاراستەی لایه‌نگرانی ده‌كات
ره‌وتی سه‌در: ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ بێت

K24 - هه‌ولێر:
ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت، ده‌نگتان ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق، به‌ڵام رازی نابین ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ریان.
ره‌وتی سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ره‌زامه‌ند نین له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی داوهوهری عێراق.
له تویته‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در به هاشتاگ داوا ده‌ستپاكیی كه‌رتی دادوه‌ری كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواكراوه، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ بێت.
بسمه تعالى
— وزير القائد - صالح محمد العراقي (@salih_m_iraqi) July 30, 2022
إن شئتم إيصال صوتكم (للقضاء العراقي) فلا نرضى بالتعدي عليهم...#نزاهة_القضاء_مطلبنا#استقلالية_القضاء_مطلبنا
وزير القائد
صالح محمد العراقي
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه لایه‌نگرانی سه‌در له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر گه‌یشتنه باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه تا ئیستا 60 بریندار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ماڵی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه بهڕێكهوتبن.