ڕووبه‌رێكی زۆری دارستان و پاوان سوتا
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیایه بۆ سه‌ر په‌كه‌كه

K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه له ناوچه‌ی (سیده‌كان) كه زیاتر له كاتژمێرێك به‌رده‌وام بووه،ڕووبه‌رێكی فراوانی دارستان و پوش و پاوان و به‌رهه‌می كشتوكاڵی جوتیارانی ناوچه‌كه سوتاون و زیانیان پێگه‌یشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوچه‌كه ڕایگه‌یاند" بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سه‌ر به ناحیه‌ی سیده‌كان و بۆردومانكردنی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌و ناوچه شاخاویی و سنوریانه‌دا،زیانی زۆری به دارستان و به‌روبومی كشتوكاڵی هاوڵاتیان گه‌یاندووه و ڕووبه‌رێكی فراوان سوتاوه.
له باره‌ی زیانی گیانی ئه‌و بوردومانه‌نه‌وه بۆ سه‌ر باره‌گاكانی "په‌كه‌كه" سه‌رچاوه‌كه گوتی" به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ونه ناوچه چیایی و سه‌خته‌كان، بۆیه تا ئێستا زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و بۆردومانانه نه‌زانراوون، به‌ڵام زه‌ره‌ر و زیان به به‌رهه‌می جوتیاران و دارستان و پاوانی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.