ئه‌یاد عه‌لاوی: بارودۆخی عێراق به‌رگه‌ی له‌وه خراپتر ناگرێت
"روو له گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی به‌په‌له بكه‌ن"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، له‌باره‌ی دۆخی عێراق و خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، داوا ده‌كات دۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وه، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، نووسیوویه‌تی: "له ئێستادا دۆخی وڵات گه‌یشتووه‌ته ئاستی مه‌ترسیدار، هه‌موو پێشبینییه خراپه‌كانی تێپه‌ڕاندووه".
عه‌لاوی پێی وایه بارودۆخی عێراق به‌رگه‌ی له‌وه خراپتر ناگرێت، پێویستی به ژیری، هاوسه‌نگی و دوورخستنه‌وه‌ی فیتنه هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "من له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقم، له‌م سۆنگه‌وه داوا له‌هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی عێراق ده‌كه‌م، دۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیش روو له گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی به‌په‌له بكه‌ن، كه پێداگیری له ئاسایش، سه‌قامگیری و سه‌لامه‌تی عێراق بكاته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022 لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر گه‌یشتنه باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌م هۆیه‌وه‌ش تا ئیستا 125 بریندار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
— Ayad Allawi (@AyadAllawi) July 30, 2022