كازمی: ئاگری فیتنه‌ هه‌موومان ده‌سووتێنێت

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق

K24 – هه‌ولێر:

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی له‌ په‌یامێكدا، كه‌ ئاراسته‌ی خه‌ڵك و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقی كرد، داوایكرد، لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزێك كۆببنه‌وه‌ و خۆیان له‌ زمانی په‌راوێزخستن و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌ بپارێزن.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، مسته‌فا كازمی داوایشی كرد، هه‌موو لایه‌ك ئارامی بپارێزن و دان به‌ خۆیاندا بگرن و به‌ زمانی ئه‌قڵ و لۆژیك مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و دانه‌به‌زنه‌ ئاستی پێكدادان.

هه‌روه‌ها داوایشی كرد، هاووڵاتیان خۆیان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بپارێزن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، مسته‌فا كازمی وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گرتنه‌ ئه‌ستۆی هه‌ر به‌رپرسیارێتییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشه‌كه‌ وتی: پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك بزانن، ئاگری فیتنه‌ هه‌مووان ده‌سووتێنێت.