هادی عامری: عێراق له دۆخێكدایه كه‌س ئیره‌یی پێ نابات
"گه‌لی عێراق به ترسه‌وه سه‌یری ئه‌و دۆخه ده‌كات"

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له په‌یامێكدا داوا له ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، دۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وه و روو له گفتوگۆ بكه‌ن.
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، په‌یامێكی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در بڵاوكرده‌وه، تێدا هاتووه: "بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی ژیانی عێراق و عێراقییه‌كانیان لا گرنگه، خۆڕاگربن و دووباره روو له گفتوگۆكان بكه‌نه‌وه".
عامری داوا له ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، كێشه‌كانیان هه‌رچییه‌ك بێت، دوور له توندوتیژی له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ربكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "گه‌لی عێراق به ترسه‌وه سه‌یری ئه‌و دۆخه ده‌كات".
هۆشداریش له‌باره‌ی دروستبوونی گرژی و رژانی خوێن ده‌دات و گوتی: "ئه‌مه هیوای دووژمنانی عێراقه".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح گوتیشی: "پێویسته ئاماده‌كاری بۆ چاره‌سه‌ریی ئاشتی بكرێت و رێز له ده‌ستوور و یاسا بگرن".
ده‌شڵێت: "عێراق له دۆخێكدایه كه‌س ئیره‌یی پێ نابات، پێویسته رێگری له دروستبوونی كێشه‌ی زیاتر بكرێت".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022 لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر گه‌یشتنه باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌م هۆیه‌وه‌ش تا ئیستا 125 بریندار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.