هاوڵاتیانی به‌ریتانیا مافی مانه‌وه له ئه‌وروپا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
به‌دوای پاسپۆرتی ئه‌ڵته‌رناتیڤ ده‌گه‌ڕێن
K24 – هه‌ولێر
پاسپۆرتی هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، مافی ژیان و كار بۆ خاوه‌نی له ته‌واوی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا مسۆگه‌ر ده‌كات.
به‌ریتانیا به‌هۆی چوونه ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌م مافه له‌ده‌ست ده‌دات.
هه‌ندێ له به‌ریتانییه‌كان ده‌یانه‌وێ به په‌له پاسپۆرته‌كانیان نوێ بكه‌وه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن بۆ ماوه‌ی 10 ساڵی تر وه‌ك هاوڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا بژین. به‌ڵام بژارده‌كه كار ناكات، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر به‌رگی پاسپۆرتی به‌ریتانیا، وشه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا نووسراوه، به‌ڵام به چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌م ئیمتیازه له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌پێی به‌دواداچوونی رۆژنامه‌ی "ئیندێنپێندنت" هه‌ندێكی تر به‌دوای پاسپۆرتی ئه‌ڵته‌رناتیڤ ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام زۆر سه‌خته.
ئاسانترین رێگه بۆ هه‌ندێكیان ئه‌وه‌یه كه مافی هاوڵاتیبوونی ئیرله‌ندا به‌ده‌ست بێنن، له میانه‌ی ده‌ستهه‌ڵگرتن له هاولاتیبوونی به‌ریتانیا، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه دایك و باوكیان ئیرله‌ندییه، چانسێكی باشه.
رێگه‌یه‌كی تری هاوڵاتیانی به‌ریتانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاسپۆرتی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوسه‌رگیرییه، به‌ڵام چاوڕی نه‌كه‌ن كه به‌م زووانه ئه‌نجامی هه‌بێت، چونكه هه‌ر وڵاتێك خاوه‌ن یاسای تایبه‌ت به خۆوه بۆ ماوه‌ی پێدانی مافی هاوڵاتیبوون.
بۆ نموونه هاوڵاتییه‌كی مالتا دوای پێنج ساڵ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی ئایسله‌ندا ده‌توانێ پاسپۆرتی ئایسله‌ندا به‌ده‌ست بێنێت.
بژارده‌ی كۆتایی، ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه كراوه‌یه كه هه‌ژماری بانكییان هه‌یه و ده‌توانن مافی هاوڵاتیبوونی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكڕن، به رێگه‌ی وه‌به‌رهێنان له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه هه‌ندێ وڵات ئۆفه‌ریان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له قوبرس.