كازمی یه‌ك رۆژ پشووی راگه‌یاند

K24 - هەولێر:
به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له ته‌واوی فه‌رمانگه حكومییه‌كان (جگه له ده‌وامی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان)ـی كرایه پشووی فه‌رمی.
ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: به فه‌رمانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سبه‌ی (یه‌كشه‌ممه 31ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022) جگه له ده‌وامی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان، له ته‌واوی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان كرایه پشووی فه‌رمی.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه ته‌ندروستیی و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش به رێژه‌ی %50 ده‌بێت.
به گوێره‌ی ساڵنامه‌ی كۆچی شیعه‌كان له عێراق، سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی سه‌ری ساڵی كۆچییه.
به‌هۆی رووداوه سیاسییه‌كانیش، خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه له دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له (10ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، تا ئێستا نه‌توانراوه حكومه‌ت له‌و وڵاته پێكبهێنرێت، به‌هۆیه‌وه پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق په‌كخراوه.