حاجی خانزاد چیرۆكی ئه‌نفالكردنی 33 كه‌سوكاری خۆی ده‌گێڕێته‌وه
"وه‌ك چۆن پیاوه‌كان و كوڕ و براكانمان له‌كاتى گوله‌بارانكردنیاندا به‌م جامانیه چاویان به‌سترابوو، وه‌سێتم كردووه، ئه‌م جه‌مه‌دانیه بخه‌نه سه‌ر ده‌موچاوم و بیخه‌نه ناو قه‌بره‌كه‌مه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
ماڵ نییه له دەڤەری بازران زیاتر لە كەسێكی ئه‌نفال نه‌كرابێت، كه‌سوكاره‌كانیان هه‌ریه‌كه‌یان یه‌ك دونیا چیرۆكى له‌بیرنه‌كراوى ئه‌و رۆژانه‌یان له‌یادماوه و به‌رده‌وام ده‌یگێرنه‌وه. حاجى خانزاد به‌رده‌وام له‌نێو ماڵه‌كه‌ى خۆی له‌گه‌ڵ یادگارى و بیركردنه‌وه ده‌ژی، ساڵانێك له‌مه‌وپیش كه چووه‌ته حه‌ج، جامانه‌یه‌كى سوورى كڕیوه و وه‌سێتى كردووه، كه مرد له‌سه‌ر ده‌موچاوى دانێن و بیخه‌نه گۆڕه‌كه‌وه، به‌و پێه‌ى ئازیزانى به‌ده‌موچاو به‌ستراوى ماڵئاواییان له ژیان كردووه.
ئه‌و به ته‌نیا له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌ری و بیركردنه‌وه، ژیان به‌ڕێده‌كات، هه‌میشه كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌كان ده‌یانگه‌ڕێنیته‌وه بۆ پێش ساڵانى هه‌شتا و سێی سه‌ده‌ى پێشوو.
حاجی خانزاد، له گوندی بازێی سەر بە دەڤەری بارزان ده‌ژى، له كۆى 150 كه‌سى ئه‌نفالكراوى گونده‌كه‌یان، 33 كه‌سیان لە هاوسه‌ر، باوك، برا و كه‌سه نزیكه‌كانى ئه‌ون. له دوای له‌ده‌ستدانى ئازیزیانى بۆ به‌خێوكردنى دوو منداڵه‌كه‌ى په‌نا ده‌باته به‌ر كرێكارى و دواتر كاری چنین.
خانزاد ته‌تۆ، كه‌سوكارى ئه‌نفالكراو گوتی: ئه‌م جامانه‌یه له حه‌ج هێناومه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن پیاوه‌كان و كوڕ و براكانمان له‌كاتى گوله‌بارانكردنیاندا به‌م جامانیه چاویان به‌سترابوو، وه‌سێتم كردووه، ئه‌م جه‌مه‌دانیه بخه‌نه سه‌ر ده‌موچاوم و بیخه‌نه ناو قه‌بره‌كه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى منیش وه‌كو ئه‌وان بم و بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لایان.
جیاواز له ئه‌نفالى ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان. له جینۆسایدى بارزانییه‌كان ته‌نیا رەگەزی نێر بۆ له‌ناو ناوبردنیان به ئامانج كرابوون.
حاجى خانزاد یه‌ك به‌یه‌كى وێنه‌ى ئازیزانى ده‌خاته سه‌ر چڵه دارێكی وشكبووه و هه‌ڵیواسیووه، تا له‌پێش چاوه‌كانى بن. به‌ده‌م هه‌نسكى گریانه‌وه بیر له‌و رۆژانه ده‌كاته‌وه، كه هه‌ر كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستبدابووایه، پیاوێك نه‌بووه، بیاننێژێت و ژنان گۆڕیان هه‌ڵده‌كه‌نى.
حاجی خانزاد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و رۆژانه‌م قه‌ت له‌بیرناچێت، كه هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌نفالكرا، هه‌مووى به برسیتی و به‌تینوێتى له‌تاو خێزان و منداڵه‌كان خۆیان چه‌ند پیره‌ژن و منداڵ له‌برسان مردن، چه‌ندین ژنیش له خه‌فه‌ت كوڕه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌س نه‌بوو گۆڕیان بۆ هه‌ڵبكه‌نێت.
بست به بستى ناوچه‌ى بارزان، هه‌مووى یادگارى تاڵى له‌بیرنه‌كراوى دانیشتوانه‌كه‌یه‌تى. رۆژ و مانگ و ساڵ هه‌ر چه‌ند به خێرایى تێپه‌ڕبن، ئه‌وه حاجى ساڵى هه‌شتا و سێی هێشتا له‌بیر نه‌كردووه و له‌بیرى ناكات.