سەرۆک بارزانی: پێویسته حكومه‌تی عێراق ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان جێبەجێبکات
سەرۆک بارزانی: هەوڵەکان بەردەوام دەبن بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانی ئەنفال له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی

K24 – هەولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی، لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی بە خاکسپاردنی رووفاتی 100 ئەنفالکراوی بارزانییەکان گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، رژێمی بەعسی عێراق بەشێوەیەکی دڕندانە هەشت هەزار کەسی بێ گوناهی راپێچی بیابانەکانی باشووری عێراق کرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی به پێویستی زانی، حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان بكاته‌وه، ئه‌مه‌ی به ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و یاسایی حكومه‌تی فیدراڵی له‌قه‌ڵه‌مدا، گوتیشی: "لای ئێمه پارچه ئێسكێكی شه‌هیدان له هه‌موو ماڵی دونیا به به‌هاتره".
له ساڵیادی جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان، سه‌رۆك بارزانی ئاشكرای كرد، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراق، په‌رله‌مانی كوردستان و دادگای ته‌مییزه‌وه پرۆسه‌ی ئه‌نفال به جینۆساید ناسێندراوه، به‌ڵام له هه‌وڵی به جینۆسایدناساندنی ئه‌نفالكراون له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌ڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌رۆك بارزانی له گوتاره‌كه‌یدا به‌هه‌لی زانی سوپاسی خه‌ڵكی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بكات، كه دوای ئه‌نفالی بارزانییه‌كان ده‌ستی هاوكارییان بۆ دایكانی شه‌هید درێژكرد، تا ئه‌و دایكانه سه‌ربه‌رزانه رۆڵه‌كانیان په‌روه‌رده بكه‌ن، راشیگه‌یاند، هیچ كاتێك له چاكه‌ی ئه‌وان ده‌رناچن.
هاوكات سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سوپاسی ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیشی كرد، كه له‌كاتی ئه‌نفاله‌كه‌دا خۆیان و ماڵ و منداڵه‌كانیان تووشی مه‌ترسی نه‌مان كرده‌وه و چه‌ندان كوڕی بارزانی‌یان رزگار كرد.
دوێنێ شه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی رووفاتی 100 ئه‌نفالكراوی بارزانییه‌كان گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان، له مه‌راسیمه‌كه هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جێنین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه ئاماده‌بوون.
ئه‌مڕۆش سه‌رۆك بارزانی له مۆنۆمێنتی بارزانییه جێنۆسایكراوه‌كان پێشوازی له رووفاتی ئه‌و 100 بارزانییه ئه‌نفالكراوه كرد، كه رووفاته‌كان هه‌ر له ده‌ڤه‌ری بارزان ئه‌سپه‌رده‌ی زێدی باب و باپیرانیان ده‌كرێن.