هۆشیار زێباری: سیسته‌می سیاسی ئێستا و ده‌ستوور گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نایه‌ت
"ده‌ستووری عێراق ملكه‌چی بۆچوونی ته‌نیا كه‌سێك نابێت"

K24 - هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووی دارایی عێراق رایگه‌یاند، سیسته‌می سیاسی ئێستا و ده‌ستوور گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ته‌نیا به میكانیزمی ده‌ستووری نه‌بێت.
هۆشیار زێباری له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌ستوور و سیسته‌می سیاسی ئێستا ناگۆڕێن، ته‌نیا به میكانیزمی ده‌ستووری نه‌بێت، له‌كاتێكدا هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كۆك بوون و ده‌نگیان پێداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌ستووری عێراق ملكه‌چی بۆچوونی ته‌نیا كه‌سێك نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵی 2005 له رێگه‌ی راپرسییه‌وه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه به ده‌نگی زیاتر له 60%ی عێراقییه‌كان په‌سه‌ند كراوه و مه‌رجه‌عیه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی پشتیوانی‌یان كردووه و دانی پێدانراوه.
هۆشیار زێباری له تویته‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ده‌ستوور مایه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه، ته‌نیا دوای راگۆڕینهوهیهكی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆ نه‌بێت.
