ئوسامه نوجه‌یفی: چه‌ك هه‌ڵگرتن له دژی یه‌كتری چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه ناكات
"دۆخی سیاسی عێراق له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاری و گه‌شه‌پێدانی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی سیاسی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له بۆ ئه‌م دۆخه نه‌كرێت، پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه".
ئوسامه نوجه‌یفی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاری و گه‌شه‌پێدان و (سه‌ركرده‌ی دیاری عێراق)، به كه‌ناڵی ئه‌لحوره‌ی راگه‌یاند، پڕۆسه‌ی سیاسی له وڵات له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه، دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی زۆر خراپ و مه‌ترسیدار، له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، پێویسته هه‌نگاوی كرده‌یی و خێرا بنرێت.
نوجه‌یفی پێی وایه دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاشوب و تێكچوون ده‌چێت، چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ته‌نیا دانانی سه‌رۆكوه‌زیران و تیمێكی حكومی بێلایه‌نه، تاكو له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بكرێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه و كۆمیسیۆنێكی تازه ده‌ستنیشان بكات.
ئه‌و سیاسییه عێراقییه هۆشداری له‌باره‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی دا و گوتی: "ره‌نگه شه‌ڕی ناوخۆ له عێراق دروست بێت، دۆخه‌كه ده‌گۆڕێت، بۆیه ده‌بێت به زووترین كات چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه و رێككه‌وتن له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بكرێت.
ده‌شڵێت: "چه‌ك هه‌ڵگرتن له دژی یه‌كتری چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه ناكات، كه‌سیش له‌و شه‌ڕه‌دا براوه نابێت".
گوتیشی: "ده‌كرێت دووباره رێگه به‌خه‌ڵك بدرێت له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌نگ بده‌نه‌وه، دۆخی سیاسی ئێستای عێراق گه‌یشتووه‌ته رێگایه‌كی داخراو و له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه".
شه‌ممه‌ی رابردوو 30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022 لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر گه‌یشتنه باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چه‌ند رۆژه له‌وێ ماونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆش لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه، دژی هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرد، چاودێران له ئه‌گه‌ری به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌ردوولا هۆشداری توند ده‌ده‌ن.