مالیكی بۆ خۆپیشانده‌ران: رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان مه‌بنه‌وه
"تكایه له پرده‌كه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز مه‌په‌ڕنه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
نووری مالیكی، ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، له په‌یامێكی ده‌نگیدا داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات، نه‌چنه ناوچه‌ی سه‌وز.
مالیكی تكا له لایه‌نگران و خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ده‌كات، پێشێلی ده‌ستوور نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: "سوپاستان ده‌كه‌م كه به ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌مانه‌وه هاتن و خۆپیشاندانتان ئه‌نجامدا".
ده‌شڵێت: "تكایه له پرده‌كه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز مه‌په‌ڕنه‌وه و رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كانیش مه‌بنه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێوه بۆ به‌رگری له (عێراق، داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، ده‌ستوور و سیسته‌می حوكمڕانی) خۆپیشاندانتان ئه‌نجامدا، سوپاستان ده‌كه‌م، ئهمانهتهكهتان به‌جێگه‌یاند".