عه‌بادی و حه‌كیم پێشوازی له په‌یامه‌كه‌ی كازمی ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر، حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، عه‌مار حه‌كیم پێشوازیان له په‌یامه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شاری به‌غدا خۆپیشاندانیان كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان ده‌ربڕی و داوایان كرد، سزای ئه‌وانه بدرێت سه‌روه‌ری دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانیان پێشێلكردووه، مسته‌فا كازمی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا كازمی سێ داواكاری خستووه‌ته‌ڕوو، كه بریتی بوون له له یه‌كه‌میاندا داوایكردووه خۆپیشانده‌ران هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و رێز له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بگرن و چۆڵیان بكه‌ن و پابه‌ندی سیستمی گشتیی بن.
له خاڵی دووه‌می په‌یامه‌كه‌دا كازمی داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، پارێزگاری له دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان بكه‌ن و هه‌موو رێگه‌یه‌كی یاسایی به‌كار بهێنن بۆ پاراستنیان له ده‌ستدرێژی.
له خاڵی سێیه‌می داواكارییه‌كانیدا، كازمی بانگه‌وازی لایه‌نه‌كانی كردووه لیژنه‌یه‌ك له نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێكبهێنرێت بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی مسته‌فا كازمی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه چاوپۆشی له لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری دامه‌زراوه‌ی ده‌ستووری نوێنه‌ران پێشێل بكه‌ن و هێزه ئه‌منییه‌كان وه‌ك پێویست رێگرییان لێ نه‌كردوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له به‌غدا خۆپیشاندانیان كرد، ره‌وتی سه‌در داوای له لایه‌نگرانی كرد له پارێزگاكانی باشووری عێراق خۆپیشاندان بكه‌ن.
هاوكات له‌سه‌ر بڕیاری مسته‌فا كازمی، یه‌كه جیاوازه‌كانی هه‌واڵگری، دژه تیرۆر، پۆلیسی ئیتیحادی و هێزه تایبه‌ته‌كان له‌سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌ی حكومه‌ت خرانه ئاماده‌باشییه‌وه و ئه‌و هێزانه رێگه‌یان نه‌دا، لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له باڵه‌خانه‌ی حكومه‌ت نزیك ببنه‌وه و هاوكات دیواربه‌ندێكی ئه‌منی توندی كۆنكرێتییان درووست كرد.
دواتر لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆتاییان به خۆپیشاندانه‌كه‌یان هێنا و له به‌رامبه‌ریشدا سه‌در داوای له لایه‌نگرانی كرد، نوێژ بكه‌ن و كۆتایی به خۆپیشاندان بهێنن.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا بۆ په‌یامه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادی و عه‌مار حه‌كیم پێشوازییان له‌و په‌یامه كرد و له دوو په‌یامی جیاوازیاندا داوایان كرد، هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن و پێشمه‌رج بۆ دانووستان دانه‌نێن و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای عێراق بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانه‌وه.