عێراق.. سبه‌ی پله‌ی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 2ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) پێشبینیه‌كانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وای بۆ رۆژانی داهاتوو راگه‌یاند، پێشبینیكرد پله‌ی گه‌رما له‌به‌غدا و 7 پارێزگای دیكه بگاته 50ـی پله‌ی سیلیزی.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه‌شوهه‌وای سبه‌ی (چوارشه‌ممه 3ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) زۆر گه‌رم ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزترده‌بنه‌وه و له پارێزگاكانی (دیاله، ئه‌نبار، به‌غدا، كه‌ربه‌لا، بابل، واست، نه‌جه‌ف و قادسیه) ده‌گه‌نه 50 پله‌ی سیلیزی.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی عێراق كه‌شوهه‌وای رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووشی خسته‌ڕوو، كه له ناوچه‌كانی (ناوه‌ڕاست و باشوور) ئاسمان ساماڵ و زۆر گه‌رم ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزترده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌ناوچه‌كانی باكوور ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانی پێشووتر ده‌بن.
له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای رۆژی هه‌ینی، كه‌شناسی روونیكرده‌وه، له‌هه‌ردوو ناوچه‌كانی (ناوه‌ڕاست و باشوور)ـی عێراق، كه‌شوهه‌وا ساماڵ و زۆر گه‌رم ده‌بێت و له‌ناوچه‌كانی باكووریش ئاسمان هه‌ندێ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما وه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌مێنێته‌وه.