كوڕه‌كه‌ی ئه‌میر ده‌ستگیر كرا
پێشتر 7 كه‌سی كوشتووه و بریندار كردووه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش، كوڕی ئه‌میری یه‌كێك له هۆزه‌كانی باشوری كه‌ركوكیان ده‌ستگیر كردووه،به‌هۆی ئه‌وه‌ی 7 چه‌كداری داعشی كوشتووه و بریندار كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناحیه‌ی (ڕیاز) ی باشوری كه‌ركوك ڕاگه‌یاند" ئێواره‌ی دوێنێ چه‌كدارانی داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندی(ئه‌لهاشمیه) ی سه‌ر به ناحیه‌ی ڕیاز كه "45" كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری كه‌ركوك و (جه‌لد)یان له ده‌یان گه‌نجی ئه‌و گونده داوه كه ڕه‌تیانكردووه‌ته‌وه "به‌یعه‌ت" به داعش بده‌ن له‌وكاته‌ی له‌ناو مزگه‌وتی(شێخ عومه‌ر ته‌میمی) كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سازكرابوو.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كوڕی ئه‌میری هۆزی (ئه‌لساده ئه‌لنعێم) ده‌ستی داوه‌ته چه‌ك و ته‌قه‌ی له چه‌كدارانی داعش كردووه،به‌و هۆیه‌وه "4" چه‌كداری داعشی كوشتووه و "3" چه‌كداریشی بریندار كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه پاش بانگی ئێواره،داعش چوار ده‌وری گونده‌كه‌یان گرتووه و كوڕه‌كه‌ی ئه‌میری ئه‌و هۆزه‌یان ده‌ستگیر كردووه و به‌ره‌و شوێنیكی نادیاریان بردووه.
تا ئێستاش چه‌ندین ناوچه له باشوری ڕۆژئاوای شاری كه‌ركوك له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدایه،له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 وه تا ئێستا قه‌زای حه‌ویجه و ناحیه‌كانی"زاب و ڕه‌شاد و ڕیاز و عه‌باسی" له ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا ماوون.