مه‌لا به‌ختیار: ئه‌گه‌ر شۆڕشی كوردستان نه‌بوایه بزووتنه‌وه‌ی شیعه‌كانیش له عێراق دروست نه‌ده‌بوو
"بابێن به‌راورد به قوربانیانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، به قوربانیانی كورد بكه‌ن"

K24 – هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار، له‌میانی گوتارێكدا كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر‌گۆڕینی دۆخی سیاسی عێراق خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، به‌شی زۆری قوربانیانی رووخاندنی سه‌دام حوسێن، له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد بوون، مه‌لا به‌ختیار پێیوایه، ئه‌گه‌ر شۆڕشی كوردستان نه‌بوایه، بزووتنه‌وه‌ی شیعه‌كانیش له‌عێراق دروست نه‌ده‌بوو.
مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، دووباره‌بانگه‌وازی ویژدانی عه‌ره‌ب، توركمان، كریستیانی عێراق و ده‌وروبه‌رمان ده‌كه‌م، بابێن بزانن له‌ساڵی 1968ـه‌وه‌تا رووخانی سه‌دام له‌ساڵی 2003، چ نه‌ته‌وه‌یه‌ك زۆرترین قوربانی پێشكه‌شكردووه، ئه‌وه‌ئه‌نفال، ئه‌وه‌كیمیابارانكردن، ئه‌وه‌شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر و زیندانیانی سیاسی.
لە بارەی دۆخی عێراق و خۆپیشاندانەکانی ناوچەی سەوز، مەلا بەختیار دەڵێت: ره‌وتی سه‌در دوا بڕیاریانداوه عێراق له‌و به‌دبه‌ختییه‌ی ساڵانی رابردوو رزگاربكات و سازش قبووڵ ناكات، چوارچێوەی هەماهەنگیش نەرمی دەنوێنن بۆ ئەوەی بگەن بەرێکەوتن.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لەو بڕوایەدایە، حکومەتی ئیستای عێراق نەیتوانیووە کێشەکان چارەسەر بکات و کێشەی دیکەشی خستووەتە سەر کێشە کۆنەکان، ناوبراو دۆخی عێراقی بەمەترسیدار ناوبرد و گوتی "عێراق لە لێواری شەڕی ناوخۆدایە"
لە بارەی رۆڵی کوردستان لە رووخاندنی رژێمی بەعس مەلا بەختیار رایگەیاند، به‌بێ شۆڕشی كوردستان، ئۆپۆزیسیۆنی عێراق نه‌یده‌توانی په‌ناگه‌یه‌كیان هه‌بێت، یاخود له‌رێگه‌ی ئه‌م په‌ناگه‌یه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به‌تایبه‌ت به‌ره‌و سووریا و له‌وێ درێژه به‌خه‌بات بده‌ن.