باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا پاڵپشتی له بانگهێشتی لایەنەکان بۆ گفتوگۆ دەکات
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا پشتیوانی له بانگهێشتی لایەنەکان بۆ گفتوگۆ دەکات.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌كات، رێز له یاسا بگرن.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "پشتیوانی له بانگهێشتی لایەنەکان بۆ گفتوگۆ دەکەین و جه‌خت له پشتیوانیمان بۆ خۆپێشاندانی ئاشتییانه دەکەینەوه".
باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا هانی هەموو لایەنەکان دەدات، له توندوتیژی دوور بکەونەوه و رێز له یاسا بگرن.
دوێنێ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق له په‌یامێكدا داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، پارێزگاری له دامه‌زراوه گشتیی و تایبه‌ته‌كان بكه‌ن.
له په‌یامه‌كه‌ی كازمیدا ئاماژه به‌وه كرابوو، عێراق به چه‌قبه‌ستنێكی سیاسیی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌ر هۆشمه‌ندان ده‌ستوه‌ردان نه‌كه‌ن، لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت.
مسته‌فا كازمی داواشی كردبوو، هه‌موو لایه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گفتوگۆی سیاسی و ره‌وشه‌كه هێور بكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی بیر له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێته‌وه.
شه‌ممه‌ی رابردوو 30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022 لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد، دواتر گه‌یشتنه باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چه‌ند رۆژه له‌وێ مانه‌وه، ئه‌مڕۆ داوایان لێكرا باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چۆڵبكه‌ن.
ماوه‌ی 10 مانگه لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌ت و دیاریكردنی سه‌رۆككۆماردان، به‌هۆی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی، تا ئێستا هه‌وڵه‌كان شكستیانهێناوه، كه بووه هۆی دروستبوونی خۆپیشاندانه‌كان.