ئێران، ئەمه‌ریکا و یەکێتی ئەوروپا شاندی خۆیان دەنێرنە ڤییەنا
هه‌وڵێكی جۆزێپ بۆرێله
K24 – هه‌ولێر:
ئێران، ئەمه‌ریکا و یەکێتی ئەوروپا شاندی خۆیان سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆم دەنێرنە ڤییەنا.
بۆ گفتۆگۆکردن لەسەر زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، ئەمه‌ریکا، ئێران و یەکێتی ئەوروپا شاندی خۆیان دەنێرنە ڤییەنا.
کۆتایی مانگی 6 لە ده‌وحە، شاندی ئەمه‌ریکا و ئێران بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناووكی کۆبوونەوە، بەڵام گفتوگۆکان بێ ئەنجامبوون.
له‌مباره‌یه‌وه ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رایگەیاند، وەک بەشێک لە سیاسەتی هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەمان و پرسی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، شاندی وڵاتەکەمان بە سەرکردایەتی عەلی باقری سەردانی ڤییەنای پایته‌ختی نه‌مسا دەکات.
جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە پرسی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی کە لە مانگی ئادارەوە دواخراوە، داوای کۆبوونەوەی لایەنەکانی لە ڤییەنا کرد.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران تاكلایه‌نانه له ساڵی 2018 كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا قورستركرد، جۆ بایدن دووباره له‌ساڵی 2020 رێكه‌وتنه‌كه‌ی زیندووكرده‌وه، به‌ڵام بایدن له‌م بیرۆكه‌یه‌دا هه‌ره‌سی هێنا و ئێران به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی پێشخست، یۆرانیۆمی پیتاند.
به گوێره‌ی نوێترین لێدوانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆمی، ئێران له ئێستادا ئه‌و بڕه مادده ناووكییه‌ی به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی وێرانكه‌ر دروست بكات، ماوه‌كه‌ی ناگاته دوو ساڵ.