عه‌بادی په‌یامه‌كه‌ی سه‌دری به‌رزنرخاند
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌مشه‌و گوتارێكی له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراق پێشكه‌شكرد، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر پێشوازی له په‌یامه‌كانی كرد و هه‌نگاوه‌كانی سه‌دریشی به‌رز نرخاند.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر گوتی: "پێشوازی له گوتاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌م، كه له‌گه‌ڵ دهستپێشخهرییهكانمان یه‌كده‌گرێته‌وه".
عه‌بادی هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "هه‌نگاوه‌كانی موقته‌دا سه‌در له‌پێناو پاراستنی خوێنی عێراقییه‌كان و چاكسازی، به‌رز ده‌نرخێنم".
گوتیشی: "داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م، ده‌ست له‌ناو ده‌ست خزمه‌تی گه‌ل و پڕۆسه‌ی چاكسازی بكه‌ن، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراتی، پشتیوانی له وڵاتی ده‌ستوور بكه‌ن".
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌مشه‌و په‌یامێكی ئاراسته‌ی مانگرتووانی ره‌وته‌كه‌ی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرد، تێیدا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ی ئێستا رووده‌دات، ململانێیه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
سه‌در گوتیشی: "گفتوگۆمان له‌گه‌ڵیان تاقیكرده‌وه، بینیمان وڵات چی لێهات، وێرانكاری به‌دوادا هات، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ل قسه‌ی خۆی كرد، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه سوودیان نابێت".