ئەردۆغان و پوتن کۆدەبنەوە

ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر منبج و تل رەفعەت، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ هاوتا رووسیەکەی، ڤلادیمیر پوتن
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ هاوتا رووسیەکەی، ڤلادیمیر پوتن

K24 – هەولێر

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ هاوتا رووسیەکەی خۆی، ڤلادیمیر پوتین، کۆدەبێتەوە و ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان مژاری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.

بڕیارە سبەی (هەینی، پێنجی ئاب) رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە سۆچی، لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا کۆببێتەوە. ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر منبج و تل رەفعەت، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.

مۆسکۆ پێشتر دژایەتی خۆی بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێکی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەربڕیوە، بەڵام تورکیا سوورە لەسەر ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەی سۆچیدا باسی رێککەوتنی ساڵی 2019 دەکات کە لەنێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە واژۆ کرابوو.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە رۆژی سێشەممە (19ی تەممووز/ یۆلیۆی 2022)، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی رووسیا لە تاران کۆبوونەوە.