ستۆڵتنبێرگ: ئه‌گه‌ر پوتن هێرش بكاته سه‌ر هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له ناتۆ به كۆمه‌ڵ وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه
"پێویسته رێگه له فراوانبوونی شه‌ڕ له ئه‌وروپا بگرین"
K24 – هه‌ولێر:
سکرتێری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ، هۆشداری ده‌داته رووسیا، كه ئه‌گه‌ر پوتن بیر له هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له‌م هاوپه‌یمانێتییه بكاته‌وه، به كۆمه‌ڵ وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
یێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی په‌یمانی ناتۆ، به زمانی دایك (نه‌روێژ)ـی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 4ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، شه‌ڕی ئۆكرانیا مه‌ترسیدارترین قۆناغه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م كه ئه‌وروپا پێیدا تێده‌په‌ڕێت، پێویسته رێگه نه‌درێت رووسیا له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌ربكه‌وێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ره‌نگه له داهاتوودا له‌سه‌ر ناتۆ ببێته ئه‌رك له رووی سه‌ربازییه‌وه هاوكاری ئۆكرانیا بكات.
سكرتێری گشتی ناتۆ پێی وایه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه، سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی رووسیا له شه‌ڕی ئۆكرانیادا هه‌ره‌سی پێبهێنرێت.
وتیشی: "پێویسته رێگه له فراوانبوونی شه‌ڕ له ئه‌وروپا بگرین، وه‌ك ئه‌وه‌ی رووسه‌كان نه‌خشه‌ی بۆ داده‌ڕێژن".
روونیكرده‌وه، شه‌ڕی ئۆكرانیا مه‌ترسیدارترین قۆناغه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ئه‌گه‌ر ڤلادیمێر پوتن بیر له‌وه بكاته‌وه له ئه‌وروپا هاوشێوه‌ی جۆرجیا، مۆڵدیڤا و ئۆكرانیا هێرش بكات، به‌په‌له و به‌كۆمه‌ڵ ناتۆ ده‌ستوه‌ردان ده‌كات.
هه‌فته‌ی رابردوو ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، رایگه‌یاندبوو، مۆسكۆ وه‌ڵامی خێرای ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ناتۆ ژێرخانی سه‌ربازی فینله‌ندا و سوید به‌هێز بكات.
سه‌رۆكی رووسیا پێی وایه هه‌نگاوی چوونه ریزی سوید و فینله‌ندا بۆ ناو هاوپه‌یمانێتی ناتۆ، كاریگه‌ری بۆسه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هێلنسكی و ستوكهۆڵم نابێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ رایگه‌یاند، به ئه‌ندامبوونی سوید و فینله‌ندا له هاوپه‌یمانێتی ناتۆ، هه‌نگاوێكه بۆ به‌هێزكردنی هێزی سه‌ربازی له ئه‌وروپا.
به گوێره‌ی مادده‌ی 5ـی به‌ڵێننامه‌ی ناتۆ، ئه‌گه‌ر رووسیا هه‌ر هێرشێك بكاته سه‌ر فینله‌ندا و سوید، وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر هه‌موو هاوپه‌یمانێتییه‌كه وایه.