له گۆڕه‌پانی بۆنه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز ره‌وتی سه‌در مه‌راسیمی نوێژی هه‌ینی رێكده‌خات

K24 -هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی بۆنه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای پایته‌خت، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در كۆببنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به كۆمه‌ڵی رۆژی هه‌ینی.
لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، ده‌سته ده‌سته روویان له ناوچه‌ی سه‌وز كردووه و خۆیان بۆ به‌شداری له نوێژی هه‌ینی ئاماده كردووه، كه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وته‌كه‌یان داوای كردبوو.
له رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوودا، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در چوونه سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.
له كۆتایی هه‌فته‌دا له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، خۆپیشانده‌ره مانگرتووه‌كانی ره‌وته‌كه له هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كشانه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.
ره‌وتی سه‌در، داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات.
دوێنێ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌ربڕی، به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه، پرۆسه‌كه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا به‌ڕێوه‌بچێت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا ده‌كات، به گوێره‌ی ده‌ستوور، كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌ببرێن و سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت و حكومه‌تێكی نوێ پێكبهێنرێت و دواتر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیار له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بدات و ئه‌و حكومه‌ته نوێیه كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رێت، تا هه‌ڵبژاردن.
سه‌رچاوه: واع